وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە دهۆك گیان لەدەستدانی كەسێكی لێكەوتەوە
  2021-01-08       300       

هاتوچۆی دهۆك ئاشكرایكرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگەی ناحیەی زاویتە بۆ دهۆك وەرگەڕاوەو لە ئاكامدا كەسێك گیانی لەدەستداوەو سیانی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: موقەدەم ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 12:30 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی ناحیەی زاویتە بۆ دهۆك و لە نزیك دوڕیانی "بابلو"، ئۆتۆمبێلێكی جۆری "نیسان سێنترا"ی تایبەت وەرگەڕاوەو لە ئاكامدا كەسێك گیانی لەدەستداوەو سێ كەسی دیكەش برینداربون.

بەپێی قسەی موقەدەم ئازاد، هۆكاری روداوەكە خێرایی لێخوڕین بوە. 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×