2021-01-08   461     
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف
له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ كاردانه‌وه‌كانی به‌رپرسانی باڵای واشنتۆن به‌رامبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵیت، ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی 4 ساڵ بووخۆیان راده‌ستی له‌خۆباییبونه سته‌مكارییه‌كه‌ی تره‌مپ كردبو، ئیستا ره‌فتاره‌كانی تره‌مپ ئیدانه ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی، "ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی 4 ساڵ بو له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌خۆیان‌و له‌سه‌ر حیسابی ئازاردانی گه‌له‌كه‌مان خۆیان راده‌ستی له‌خۆباییبونه‌كه‌ی تره‌مپ كردبو، ئێستا هێرشه‌كانی تره‌مپ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا ئیدانه ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی نوسیوه، "ئه‌وانه ئێستاش هه‌وڵده‌ده‌ن تیرۆره ئابورییه‌كه‌ی تره‌مپ وه‌ك ئامرازێكی فشار بۆ سه‌ر ئێران به‌كاربهێنن".
و رووی قسه‌كانی له‌و كه‌س و لایه‌نانه كرد، كه مه‌به‌ستییه‌تی و گوتی: "ئه‌گه‌ر ناتوانی بوێر بیت، خۆت له‌به‌ر چاو به‌دوور بگره له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆت".
6ی ئەم مانگە، لەکاتی دانیشتنەکانی کۆنگرێس بۆ داننان بەسەرکەوتنی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکادا دوای کۆبونەوەو گوێگرتن لەوتارێکی ترەمپ، لایەنگرانی هێرشیانکردە سەر بینای کۆنگرێس‌و بەهۆیەوە دانیشتنەکان راگیران، دواتر پۆلیس گیانلەدەستدانی پێنج کەس‌و دەستگیرکردنی 52 کەسی دیکەی راگەیاند.
له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌شدا ژماره‌یه‌ك له‌كۆنگرێسمان‌و به‌رپرسانی باڵا له‌هه‌ردو پارتی كۆماریی‌و دیموكراته‌كان ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌ترمپ گرت.
له‌و چوارچێوه‌یدا نانسی پێڵۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی مادده‌ی 25ی هه‌مواركراوی ده‌ستوری ئه‌مریكا كه رێگه ده‌دات به‌جێگری سەرۆكی ئەمریكاو ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا سه‌رۆك له‌كاره‌كه‌ی دوربخه‌نه‌وه، داوا له‌مایك پێنسی جێگری سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی كابینه‌ی كۆشكی سپی ده‌كه‌ین، دۆناڵد تره‌مپ به‌ر له‌ته‌واوبونی ماوه‌كه‌ی له 20ی ئه‌م مانگه له‌كاره‌كه‌ی دوربخه‌نه‌وه".
وتیشی، "ئه‌گه‌ر تره‌مپ له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی دورنه‌خرێته‌وه، ده‌توانرێت جارێكی دیكه له‌رێگه‌ی جوڵاندنی دۆسیه‌كه‌یه‌وه له‌كۆنگرێس، دیموكراتیه‌كان متمانه له‌تره‌مپ وه‌ربگرنه‌وه" به‌رله‌وه‌ی به‌رێوڕه‌سمێكی شایسته كۆشكی سپی به‌جێبهێڵێت.
دوێنێ چوارشه‌ممهش، ئیلهان عومه‌ر، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان‌و به‌ره‌گه‌ز سۆماڵی رایگه‌یاند، دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه به‌رامبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ ده‌كاته‌وه‌و ده‌یداته دادگا، له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نگره‌كانی هانداوه كه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر كۆنگرێس.