هۆشیاری زێباری: بەدوری نازانم بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتو لەگەڵ لایەنە سوننەو شیعەكان هاوپەیمانێتی بكەین
  2021-01-08       1463       
هۆشیاری زێباری
هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان به‌دوری‌ نازانێ حیزبه‌كه‌ی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق لەگەڵ لایەنە سوننەو شیعەكان هاوپەیمانێتی ئه‌نجامبده‌ن. 

ئاوێنه‌: لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (الشرقیە) هۆشیاری زێباری له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، "بیرۆكەیەك هەیە كە هێشتا بەباشی گەڵاڵە نەبووە، ئەویش ئەوەیە ئێمە بۆ تەنیا بیر لەچوارچێوە بەرتەسكەكەی كورد بكەینەوە، بۆچی هاوپەیمانێتی دەرەوەی نەتەوە‌و مەزهەب نەكەین، واتا لیستی تێكەڵ، لەراِستیدا ئەمە باسكراوە، لەمبارەیەوە هێشتا بڕیار نەدراوە".

ناوبراو ده‌ڵێت، "بەدوری نازانم، دەكرێت لەگەڵ ئەو لایەنانەی سوننە یاخود شیعە هاوپەیمانێتی بكەین كە نزیكن لێمان‌و دەتوانین بگەینە رێككەوتن پێكەوە."

به‌پێی‌ ئه‌و واده‌یه‌ی‌ مسته‌فا كازمی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق دیاریكردووه‌، بڕیارە رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بەڕێوەبچێت.

به‌ڵام هۆشیاری زێباری پێیوانییه‌ كه‌ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەكاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت‌و رەنگە دوا بخرێت بۆ كۆتایی ساڵ.

له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ كورد له‌په‌رله‌مانی‌ داهاتوی‌ عێراق، ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاندووه‌، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەو یاسا نوێیەی هەڵبژاردنەوە، زۆر كاریگەری لەسەر قورسایی كورد نابێت، رەنگە چەند كورسییەك زیاد‌و كەم بكات، "بەخەمڵاندنی ئێمە، پارتی‌و  یەكێتی‌و ئەوانی تریش پارێزگاری لەپێگەی خۆیان دەكەن".


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×