برێت مەکگۆرک پۆستێكی‌ باڵای‌ له‌ئیداره‌ی‌ جۆ بادین‌ پێده‌درێت
  2021-01-08       902       
برێت مەکگۆرک
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا برێت مەکگۆرکی وەکو بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باکوری ئەفریقیای‌ لەئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی‌ دیاریکرد. 

ئاوێنه‌: له‌چوارچێوه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی‌و دیاریكردنی به‌رپرسه‌ باڵاكانی كۆشكی سپی‌، ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا به‌ڕه‌سمی‌ برێت مەکگۆرکی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشانكرد. 

کاری سەرەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا هاوکاریکردن‌و پێدانی ڕێنماییه‌ بەسەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئاسایشی نیشتمانی‌و سیاسەتی دەرەوە. هاوکات رێکخستنی ئەو سیاسەتانەیە لەنێو دامەزراوەکانی حکومەتدا. 

پێشتر برێت مه‌كگۆرگ له‌لایه‌ن باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكاوه‌ وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌داعش دیاریكرا، به‌ڵام 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2018 دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌رۆژئاوای كوردستان، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.

برێت مه‌كگۆرگ له‌ساڵی 1973 له‌بیتسبێرگی ویلایه‌تی پنسلڤانیا له‌دایكبوه‌، ساڵی 1991 كۆلێژی یاسای له‌زانكۆی كۆڵۆمبیا ته‌واوكردوه‌و ساڵی 1999 له‌هه‌مان زانكۆ بۆ‌ته‌ مامۆستاو وانه‌ی وتوه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×