2021-01-08   857     
فالح فه‌یاز
به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و سه‌ركوتكردن‌و كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ساڵی 2019، ئه‌مر‌یكا سزای به‌سه‌ر فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی‌و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقدا سه‌پاند.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مر‌یكا، فالح فه‌یاز له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2019 پێشێلكاری مه‌ترسیداری بنه‌ماكانی مافی مرۆڤی كردووه، كاتێك چه‌كدارانی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكردۆته سه‌ر خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی كه له‌دژی گه‌نده‌ڵیی، بێكاریی، هه‌ڵئاوسانی ئابوریی، خراپی خزمه‌تگوزاری‌و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌كاروباری ناوخۆی عێراق رژابونه سه‌ر شه‌قام.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، فالح فه‌یازی ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق بووه له‌و كاته‌دا، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و شانه‌یه له‌سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بون به‌پشتیوانی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران‌و به‌شێك بون له‌بڕیارده‌رانی ئه‌و سه‌ركوتكارییانه‌و ده‌ستێكی باڵای له كوشتنی خۆپیشانده‌راندا هه‌بووه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مر‌یكا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئێستاش چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیی سه‌ر به‌ئێران له‌كوشتنی ئه‌و چالاكوانه سیاسییانه‌ی عێراق به‌رده‌وامن، كه داوای هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و ئازادانه‌و رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ‌و پێكهێنانی حكومه‌تێكی پاك ده‌كه‌ن.