2021-01-08   571     
جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ته‌واوی ئه‌ندامانی ستافه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردوه‌و ئاماده‌ن له 20ی كانونی دووه‌مدا ده‌ستبه‌كاركردن بكه‌ن.
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر جۆ بایدن وتارێكی پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌ندامانی ستافه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردوه‌و ئاماده‌ن له 20ی كانونی دووه‌مدا ده‌ستبه‌كاركردن بكه‌ن.
وتیشی، پێویسته به‌زویی ده‌نگ به‌كاندیدی پۆسته ئه‌منییه‌كان بدرێت بۆئه‌وه‌ی بۆشایی له‌ده‌سه‌ڵاتدا دروست نه‌بێت، "ڕێگه ناده‌ین بۆشایی دروستببێت".
بایدن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه خه‌ڵكێكی زۆر بێكارن، بۆیه هه‌نگاوی خێرا ده‌نێنن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌مریكا.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، "بەڕێوەبەرایەتیە نوێیەکەی ئەمریکا لە 20ی ئەم مانگەدا سوێندی یاسایی دەخوات، گرنگی به‌وه ده‌ده‌م گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی هێمنانەو رێکخراوو بێ کۆسپ بەڕێوەبچێت، ئەم ساتە پێویستی بەئاشتەوایی هه‌یه".
هاوكات له‌نوێترین تویتیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه به‌شداری له‌مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربون‌و سوێندخواردنی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نانسی پێلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌نامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌ش گفتوگۆی كردووه‌و جه‌ختیكردۆ‌ته‌وه كه پێویسته رێككاری تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له‌تره‌مپ له‌ئه‌نجامدانی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی یان ده‌ركردنی فه‌رمانی وه‌شاندنی هه‌ر گورزێكی ئه‌تۆمی بگیرێته‌به‌ر.
پێلۆسی راشیگه‌یاند، "دۆخی ئه‌و سه‌رۆكه "خه‌ڵه‌فاوه" گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاستی مه‌ترسیداری‌و پێویسته هه‌رچی له‌تواناماندایه بیكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌گه‌لی ئه‌مریكا بكه‌ین له‌هێرشه ناهاوسه‌نگه‌كانی تره‌مپ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان‌و دیموكراتییه‌كه‌مان".
دوای ئه‌وه‌ی له 6ی ئه‌م مانگه ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌نگرانی تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌م‌ریكاو به‌وهۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران، تره‌مپ روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆته‌وه‌و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه هانی نانه‌وه‌ی پشێوی له‌وڵاته‌كه‌ی داوه.