تویتەر هەژمارەكەی ترەمپ بۆ هەمیشە دادەخات
  2021-01-09       237       

تویتەر بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی هەژماری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەشێوەیەكی هەمیشەیی، ئەوەش لە ترسی ئەوەی "هاندنی زیاتر بۆ توندوتیژی" بڵاوبكاتەوە.

ئاوێنە: كۆمپانیای تویتەر ئەوەشی وتوە، كە بڕیارەكەیان دوای پێداچونەوەیەكی وردی تویتەكانی ئەم دواییەی هەژمارەكەی ترەمپ هاتوە.

دوای هەڵكوتانە سەر بینای كۆنگرێسی ئەمریكا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە، تویتەر بڕیاری راگرتنی هەژمارەكەی ناوبراوی  بۆ ماوەی 12 سەعات دا بو، هەروەها تویتەر هەڕەشەی ئەوەی كردبو كە ئەگەر هەژمارەكە جارێكی دیكە پێشێلی رێساكانیان بكات ئەوا بەشێوەیەكی هەمیشەیی دایدەخەن.

دوێنێش مارک زۆکەربێرگ، دامەزرێنەری كۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان راگرتنی هەژمارەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەریەكە لە فەیسبوك و ئینستاگرام لانیكەم بۆ ماوەی دو هەفتە درێژدەكاتەوە تا ئەو كاتەی پڕۆسەی دەستاودەستكردنی دەسەڵات تەواو دەبێت.


 

 


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×