ئەمڕۆ پەرلەمان دەربارەی بودجە كۆدەبێتەوە: "دەكرێت سەرجەم بڕگەكانی دەستكاری بكرێن"
  2021-01-09       496       

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق یەكەم كۆبونەوەی خۆی سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجە ئەنجام بدات، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت: دەكرێت سەرجەم بڕگەكانی پڕۆژە یاساكە گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، چونكە لەگەڵ بەرنامە چاكسازییەكانی حكومەتدا ناگونجێن كە پێشكەشی كردون.

ئاوێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمان یەكەم كۆبونەوە سەبارەت بەپڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی وڵات ئەنجام دەدرێت و كۆبونەوەكانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام دەبن.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە رۆژنامەی نیمچە رەسمی سەباحی راگەیاندوە"ئەگەر كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ بكرێت، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاساكە دەكرێت، دوای ئەوەش رۆژی دوشەممە یاخود سێشەممە كۆبونەوەیەكی دیكە دەبێت بۆ خوێندنەوەی دوەم، پاش ئەوە پڕۆژە یاساكە رادەستی لیژنەی دارایی دەكرێت و دەست دەكات بە گفتوگۆكردنی سەرجەم ئەو شتانەی لە پڕۆژە یاساكەدا هاتون."

جەختیشی كردۆتەوە كە سەرجەم ئەو بڕگەو ماددانەی لە پڕۆژە یاساكەدا هاتون دەكرێت گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، چونكە ناگونجێن لەگەڵ بەرنامەكانی حكومەت و وەزارەتەكان و ئەو وەرەقەی چاكسازییەی كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێشكەش كراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×