2021-01-09   144     
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە 9/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 965 کەسیش چاکبوونەتەوە، چوار کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 600 هەزار و 755 کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 602 هەزار و 331 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 881 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.