باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق: بایدن دەزانێت چی له ‌عێراق دەگوزەرێت
  2021-01-09       999       

باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق پێشبینییەكانی خۆی بۆ مامەڵەی بایدن لەگەل عێراقدا خستوەتەڕوو، “بایدن دەزانێت چی دەگوزەرێت”.

ڕایان كروكەر، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم ڕایگەیاندووە، “باڵیۆزی ئێستای ئەمریكا لە عێراق كەسێكی لێهاتووە، ئێمە بڕوامان بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا هەیە”.

ڕایان ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بایدن ڕوبەڕووی كەیسێكی زۆری ناوخۆیی و دەرەكی دەبێتەوە، ئەو كەسێكە بڕوای بە فرەچەشنی مامەڵەی نێودەوڵەتی هەیە، هەروەها دەزانێت چی لە عێراقدا دەگوزەرێت تێدەگاتیش چی بۆ ئەمریكا گرنگە”.

بەهۆی ئەوەی لە ماوی هەشت ساڵی حكومەتداریی باراك ئۆباماد دۆسییەی عێراق لە دەستیدا بووە، چاوەڕوان دەكرێت سیاسەتی جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا جیاوازتر بێت لە سیاسەتی ترەمپ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×