كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بەبودجە دەستی پێكرد
  2021-01-09       459       

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی دەستیپێكرد.

ئاوێنه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بەپێی كارنامەكەی تایبەتە بە خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەستیپێكرد.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکە دەکرێت.

وتیشی، “ئەوەندەی ئێمە تێبینیمان کردووە ئەم پرۆژەیاسایە گەورەترین بودجەیە لە دوای ساڵی 2004ەوە، پرۆژەیاسایەکی فراوان و گشتگیرە”.
بەپێی پرۆژەیاساكە کۆی قەبارەی بودجەی گشتی عێراق دەگاتە 164 تریلیۆن دینار، بەڵام داهات 93 تریلیۆن دینارە و بڕی کورتهێنانەکەی 71 تریلیۆن دینارە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×