سبەی خوێندنەوەی دوەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دەكرێت
  2021-01-10       576       

ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەی دوشەممە، خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەكرێت.

ئاوێنە: ماجیدە تەمیمی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سبەی دوشەممە خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە دەكرێت و دەرگای گفتوگۆكردن بۆ ئەندامانی پەرلەمان دەكرێتەوە تاوەكو تێبینییەكانیان لەبارەی ماددەكانی پڕۆژە یاساكەوە پێشكەش بكەن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، خوێندنەوەی دوەمی بودجە بەپێی ئەو ماددانەی پڕۆژە یاساكە دەكرێت كە لەلایەن حكومەتەوە نێردراوە بەبێ هیچ دەستكاریكردنێك.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دوای خوێندنەوەی دوەم، كاری لیژنەی دارایی دەستپێدەكات بە هەمواركردنی ماددەكانی نێو پڕۆژە یاساكەو بەگوێرەی دەسەڵاتەكانی پەرلەمان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×