وادەی گەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عێراق ئاشكراكرا
  2021-01-10       486       

وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكرد، ڤاكسینی كۆرۆنا لە سەرەتای مانگی داهاتودا دەگاتە عێراق.

ئاوێنە: ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراقی وت، لە سەرەتا یاخود لە ناوەڕاستی مانگی داهاتودا ڤاكسینی كۆرۆنا دەگات عێراق و وەزارەتەكەیشیان پیلانێكی بۆ ڤاكسینەكە داناوە لەوانە شوێنی هەڵگرتن و پاراستنی.

پێشتر د. حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاندبو كە بەم نزیكانە ڤاكسینەكەی ڤایزەر دەگاتە عێراق و ئاماژەی بەوەشدابو كە گرێبەستی كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكە ئامێرو پێداویستییە تایبەتەكانی ڤاكسینەكەش لەخۆدەگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×