2021-01-12   593     
كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرماش لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.
ئاوێنە: فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،"رۆژی پێنجشەممە 14-1-2021 شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت و ئێوارەی رۆژی هەینی کۆتایی دێت".
ئاماژەی بەوەشداوە،"بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلەکە سەرەتا دهۆک دەگرێتەوە و دواتریش شار و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت".
وتیشی،"ئەو شەپۆلەی دەستپێدەکات، پلەکانی گەرما دادەبەزێنێت، بە جۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر و لە ناوچەکانی دیکەش نزیکی سفر دەبێتەوە".