هاوسەرۆكی كۆبانێ: پشتیوانی تێكۆشانی باكورین
  2021-01-12       452       
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی كانتۆنی كۆبانێ رایگەیاند پشتیوانی لە گەلی باكوری كوردستان دەكەن چۆن ئەوان پشتیوانیان لە بەرگری كۆبانێ كرد.

ئاوێنە: لەیلا ئەحمەد لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار رایگەیاند، پشتیوانی لە تێكۆشانی گەل دەكەین لە باكوری كوردستان كە ئەوانیش پشتیوانی بەرگرییان لەكۆبانێ كرد.

لێدوانەكەی هاوسەرۆكی كۆبانێ لەسەر دەستگیركردنی دەیان چالاكەوان و سیاسی كوردی باكوری كوردستانە لەلایەن توركیاوە بەهۆی بەشداریكردنیان لە خۆپیشاندانەكانی پشتگیری لە كۆبانێ لە كۆتاییەكانی 2014 لە كاتی هێرشەكانی داعش.

لەیلا ئەحمەد دەڵێت: چەكدارەكانی داعش لە 2014 هێرشیانكردەسەر شاری كۆبانێ، بەڵام كۆبانێ شكۆی داعشی شكاند و شكستی پێهێنا، ئەو كاتە جیهان راپەڕی، چالاكی لەسەرانسەری جیهان رێكخران، پشتیوانی كۆبانێیان كرد.

دەشڵێت: زۆرینەی گەلی كورد و تورك لە باكوری كوردستان و توركیا راپەڕین پشتیوانی بەرگری كۆبانێیان كرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×