2021-01-12   696     
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ى داواكراوه پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت بۆ دادگاییكردنیان، له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى دادگایان كردوه داواده‌كه‌ن هه‌رچى زوه ئه‌و ڕێكارانه بگیرێته‌به‌ر بۆ دادگاییكردنیان.
ئاوێنه: له‌و نامه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له‌عه‌لى حه‌مه‌ساڵح‌و دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان نوسیویانه، "له‌سه‌ر باسكردنى دۆسیه‌ى قاچاخچێتى له‌سنورى باشماخ سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر ئێمه تۆماركراوه، دادگا داواى ڕه‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات بۆ هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى".
ئه‌وه‌شیان ڕونكردۆته‌وه، "له‌ئێستادا هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر ئێمه له‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى په‌رله‌ماندایه‌و دانیشتنى په‌رله‌مانى پێویست نییه، ئێمه ئاماده‌ین بچینه به‌رده‌م دادگا بۆیه داواكارین له‌به‌ڕێزتان له‌زوترینكاتدا پارێزبه‌ندیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرن، دادگاش له‌زوترینكاتدا دانیشتن بۆ دادگاییكردنمان ڕێكبخات".
هه‌روه‌ك ته‌حه‌داى ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، "هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌و زانیاریانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌قاچاخچێتى ئه‌وانه‌ى به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن ئه‌و 750 ملیۆن دۆلاره‌ى ته‌نها له‌یه‌ك خاڵى سنوریدا له‌ماوه‌ى 18 مانگى ڕابرودا ده‌ستكه‌وتوه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو".