ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە
  2021-01-12       258       

بڕیارە لەسەر گرژییەكانی ئەم دوایەی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆببنەوە.

لەو بارەیەوە، سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بەمیدیایی یه‌کگرتووی ڕاگەیاند: لەدوای ئەوەی لەدانیشتنی كۆتایی پەرلەمانی كوردستاندا گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، ئەمڕۆ لەسەر ئەو پرسە سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە.

هەروەها ووتیشی: ئەو گرژی و ئاڵۆزیەی لە دانیشتنی پێشووی پەرلەمانی كوردستاندا ڕوویدا مایەی نیگەرانیەو هاوڵاتیان لە چاوەڕوانی ئەوەدان كێشەو گیروگرفتەكانیان چارەسەر بكرێت و پەرلەمان لەسەر پرسە گرنگەكان كۆببێتەوە، بەڵام بەداخەوە تائێستا پەرلەمان لەئاست داخوازییەكانی مووچەخۆران و هاوڵاتیاندا نیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×