بافڵ تاڵەبانی: بەردەوام لەگفتوگۆداین لەگەڵ دۆستەکانمان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك
  2021-01-12       388       
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 12ی كانونی دووەم لە دەباشان پێشوازی لە جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئاوێنە: لە دیدارێکدا کە دکتۆر سۆران جەمال تاھیر، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و سەرکەوت محەمەد غەفور، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەیبوون، بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕگرا لەبارەی پێشھات و دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان، تیشکخرایە سەر لێکەوتە و دەرئەنجامی ڕوداوەکان و جەخت لە پەنابردن بۆ زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەنێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە تایبەت لەنێوان ھێزە سیاسییە کوردی و عێراقییەکان-دا.

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاشیگەیاند، “لای یەکێتی، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک لەپێش ھەموو پرسەکانەوەیە و بۆئەوەش بەردەوام لەگفتوگۆداین لەگەڵ دۆستەکانمان تاوەکو ئەم پرسە بە ویستی ھەموولایەک یەکلابکەینەوە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×