2021-01-12   786     
عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە دوو حزبی یەکێتی و پارتی تەنها لەخەمی پۆست و بەرژەوەندی خۆیان بوون.
ئاوێنه: عەدنان عوسمان لە نوسینێکدا تویتەر بڵاویکردەوە، “دیدگای گۆڕان لە بەغدا لەسەر دوو پایەبوو، یەکەمیان، نوێنەرایەتی کردنی بەرژەوەندیەکانی خەلکی کوردستان وهاوڵاتیانی هەرێم،نەک حزبەکان( گۆڕان پێی وابو دوو حزبی یەکێتی و پارتی تەنها لەخەمی پۆست و بەرژەوەندی خۆیان بون).
ڕاشیگەیاند، یەکێکی دیکە لەو پایانەی گۆڕان باوەڕی پێیەتی، پەیوەندیی دەستوری و قانونی باش لەنێوان هەرێم و بەغداد و پاراستنی مافەکانی هەرێم.
بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق پێنج کورسیی پەرلەمانی هەیە و لە هەرێمی کوردستانیش 12 کورسیی پەرلەمانیان هەیە جگە لەوەی یەکێکن لە سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە جێگرانی سەرۆکی هەرێم لای بزوتنەوەی گۆڕانە.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمە لە بزوتنەوەی گۆرانە.