وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، 40 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
ئاوێنه: عه‌بدولزه‌هره هینداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرایكرد، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق بۆ ساڵی 2020 گه‌یشتووه‌ته 40 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ڕه‌گه‌زی دانیشتوانی عێراق بۆ 50.5% پیاوان و 49.5%ی ژنان دابه‌شبووه.
له‌باره‌ی گه‌شه‌ی دانیشتووان بۆ ساڵی 2020 وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌و ساڵه‌دا ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی دانیشتوان 2.6% بووه.
هاوكات 40%ی دانیشتووانی عێراق له‌و كه‌سانه پێكدێت كه ته‌مه‌نیان 14 ساڵه، هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ته‌مه‌نیان 65 ساڵه 3.1%ی ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق پێكده‌هێنن.