2021-01-12   356     
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرفتی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری هەولێر و دەوروبەری چارەسەر دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی پرۆسەی تەندەرینگ و بانگەواز بۆ (10) پرۆژەی كۆكردنەوەی خاشاك و گواستنەوە و خاوێنكردنەوە لە پارێزگای هەولێر ئەنجام درا.
ئاوێنه: لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چارەسەركردنی گرفتی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری هەولێری ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی پرۆسەی تەندەرینگ و بانگەواز بۆ (10) پرۆژەی كۆكردنەوەی خاشاك و گواستنەوە و خاوێنكردنەوە لە پارێزگای هەولێر ئەنجام درا، لە ئەنجامدا گرێبەست لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ناوخۆ كرا.
ئاماژە بەوەش دراوە: بەپێی گرێبەستە نوێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە، ساڵانە بڕی نزیكەی 7 ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێتەوە و كوالێتی پرۆسەی خاوێنكردنەوەش بەرز كراوەتەوە و چەند زۆنێكیش زیاد كراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو: لە گرێبەستە نوێكاندا، جگە لە گەڕانەوەی نزیکەی حەوت ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت، لە رووی هونەریشەوە، چەندان زۆنی خاوێنكردنەوە زیادكراون و سیستەمى (GPS)یش بۆ چاودێرىکردنى ڕێڕەوى کارکردنى ئامێرەکان دادەنرێت و كوالێتی پرۆسەكەش بە گشتی گۆڕانكاری بەسەردا دێت.