لە 24 کاتژمێری رابردودا 810 توشبوی کۆڕۆنا لە عێراق تۆمارکراوه
  2021-01-12       234       
وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا 810 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه‌،‌ هاوكات 5 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: ‌وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه‌ تیایدا هاتووه‌: له‌ 24 کاتژمێری رابردودا 810 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ هه‌زارو 806 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 5 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.‌ 

ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له‌ بەغدای پایتەخت بووه‌ كه‌ ژماره‌یان 302 توشبوه‌، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له‌ پارێزگای میسان بووە‌ كه‌ 6 كه‌سه‌، رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای كەربەلا بووە كە 2 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×