ناوى ئەو پەرلەمانتارانە بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ کەمترین و زۆرترین قسەیان کردووە
  2021-01-12       311       

چوار ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لەخولى پایزەى پەرلەمانى کوردستاندا هیچ قسەیەکیان نەکردووە و 14 پەرلەمانتار لە 14 جار زیاتر قسەیان کردووە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى ئەنستیتۆى پەى بۆ چاودێرى کارەکانى پەرلەمان.  

ئاوێنه‌: بەپێی دوایین راپۆرتى ئەنستیتۆى پەى، هەریەکە لە پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى پارتى کە پێکهاتوون لە، رزگار عیسا، ئەرشەد حسێن، بەختیار شوکرى، رۆژان ئیبراهیم، لەم خولەى پەرلەماندا و لەکۆى نۆ دانیشتن هیچ قسەیەکیان نەکردووە.  

هەر بەپێی راپۆرتەکە، 14 پەرلەمانتار یەکجار قسەیان کردووە، 15 پەرلەمانتار دوو جار، 11 پەرلەمانتار 3 جار، 11 پەرلەمانتار چوار جار، 15 پەرلەمانتار پێنج جار، چوار پەرلەمانتار شەش جار قسەیان کردووە.  

لە راپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، رێبوار عەبدورەحیم عەبدوڵا زۆرترین جار قسەیکردووە کە 25 جار بووە، دواى ئەویش مەم بورهان قانع دێت بە 20 جار، پاشان زاهیر محەمەد 19 جار.  

لەبەشێکى دیکەى راپۆرتەکەدا ئەو پەرلەمانتارانە دیاریکراوە کە ئامادەنەبوون یاخود مۆڵەتیان وەرگرتووە، هەریەکە لە جەلال محەمەد (پارتى)، دابان محەمەد گۆڕان)، کاوە عەبدولقادر (نەوەى نوێ) زۆرترین مۆڵەتیان وەرگرتووە کە شەش مۆڵەت بووە.  

بۆ خوێندنەوەى تەواوى ڕاپۆرتەکە کرتە لەم بەستەرەى خوارەوە بکە:   
راپۆرتی چاودێری و هەڵسەنگاندن ‌ كارە‌كانی‌ خولى پێنجەمى پەرلە‌مانی‌ كوردستان كە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی سەرجەم کار و چالاکییەکانی پەرلەمان لە ماوەی خولی گرێدانی پایزە(٩\١\٢٠٢٠ تا ٣١\١٢\٢٠٢٠).  



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×