بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان: باجی سەر ئۆتۆمبێل تەنها ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان دەگرێتەوە
  2021-01-12       722       
به‌وته‌ی‌ بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان‌و خانوبەرەی میری، حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ باجێكی زیاد نەكردووەو ته‌ها رێَكخستنەوەی بۆ كردووه‌. ئه‌و دەڵێت، باجی سەر ئۆتۆمبێل، تەنها ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان دەگرێتەوە.

ئاوێنه‌: د. كەمال وەرتی، به‌وته‌ی‌ بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان‌و خانوبەرەی میری بەماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووه‌، "ئەو بڕیارانەی كە دوێنێ بەواژۆی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دەرچوونە، زیادكردنی باجی تێدا نییە، تەنها رێكخستنەوەی وەرگرتنی باجە، ئەویش بە‌ وەرگرتنی باجی راستەقینە لە كۆمپانیاكان".

لەبارەی باجی سەر ئۆتۆمبێلیش، دڵنیایی بەهاووڵاتیانی كوردستاندا، كە بۆ ئەم بابەتە رێنمایی دەردەچێت و تەنها ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان دەگرێتەوە، نەك ئۆتۆمبێلی ئاسایی كە زۆرینەی خەڵك لە كوردستاندا هەیانە.

وەرتی راشیگەیاند، "سەرجەم بڕیارەكان لە ماوەی شەست رۆژ دوای دەرچوونی فەرمانەكە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە و چاوەڕێش دەكەین داهاتی باج بەم رێكارانە زیاد ببن، چونكە رێكخستنەوەی باشی بۆ دەكرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان ئاماژەی بەوەشداوه‌، ساڵی رابردوو بە هۆی نەدانی باجەوە زیاتر لە 100 كۆمپانیا دراونەتە دادگا و چەندین كۆمپانیاش سزا دراون. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×