گفتوگۆكانی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه به‌رده‌وامه‌
  2021-01-12       555       

گفتوگۆكانی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر  پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 به‌رده‌وامه‌.

ئاوێنه‌: شەممەی رابردو 2021/01/09 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2021 کرد، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی نوێنه‌ران، درێژه‌ به‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ ده‌دات.

حسێن نه‌رمو، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران درێژه‌پێده‌ری كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌ 34 ی دوێنێ ئێواره‌ی دوشه‌ممه‌یه‌.

وتیشی‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش ته‌واوكه‌ری كۆبونه‌وه‌ی دوێنێیه‌ كه‌ به‌پێی به‌رنامه‌ی كار گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 .

قەبارەی بودجه‌ی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ 2021 بەزیاتر لە 164 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە، پێشبینییش دەکرێت زیاتر لە 71 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبێت کە پێشنیازکراوە 47 تریلیۆن و 817 ملیار دیناری بەقەرزکردن پڕبکرێتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×