2021-01-12   818     
عه‌مید ساڵح مەولود
ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئاشتی‌و بەرگری لەمافەکانی مرۆڤ ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وەکو باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی دیاریکرد لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكردۆته‌وه كه عه‌مید ساڵح مەولود گەردی، كه ئەفسەری هەماهەنگیە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ناوبراو له‌كاتێكدا به‌هۆی هه‌ڵوێستی خه‌باتگێڕییه‌وه خانه‌واده‌كه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه زیندانی كرابوون بۆیه لەساڵی 1962 لەگرتوخانەی قشڵەی هەولێر لەدایکبووە، ساڵانێكه له‌ریزه‌كانی پێشمه‌رگه خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات.
عه‌مید ساڵح، پاش ئه‌وه‌ی بەشداری لەکۆنگرەی ئاشتی نێودەوڵەتی لەساڵی 2020 ده‌كات و دوای پێشکەشکردنی بابەتێک دەربارەی کۆمەڵکوژی رەگەزی و ئاینی له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ده‌بێته جێگەی سەرنجی ئەندامانی سەرپەرشتیاری کۆنگرەكه‌و دواتر وەک باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021 دیاری‌کرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ش ده‌سكه‌وتێكی مه‌عنه‌وی و یاساییه بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كه‌سایه‌تی ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.