2021-01-12   615     
رۆب وۆڵەر
کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لەھەولێر دهڵێت، ھەماھەنگی نێوان پارتیو یەکێتی رۆڵێکی راستەوخۆو ئەرێنی ھەیە لەسەر پەرەپێدانی پلانی داھاتوی کەرتی غاز لەھەرێمی کوردستان. جهخت لهوهش دهكاتهوه كه "لەپشت پەردەوە" ههوڵهكانیان بهردهوامه بۆ ھەماھەنگی نێوانیان حیزبهكان.
ئاوێنه: لەمیانی بەشداریکردنی لەپانێڵێکی پەیمانگای واشنتن سەبارەت بەسێکتەری غاز لەھەرێمی کوردستان، بازاڕو دەرفەتەکانی پەیوەست بەجوگرافیای سیاسیەوە، رۆب وۆڵەر، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لەھەولێر ڕایگهیاند، "لەھەوڵەکانمان بۆ لێکنزیکردنەوەی پارتیو یەکێتی بەردەوامینو بەرەوپێشچونی باش ھەیە".
وتیشی، "لێکنزیکیو ھەماھەنگی نێوان پارتیو یەکێتی رۆڵێکی راستەوخۆو ئەرێنی ھەیە لەسەر پەرەپێدانی پلانی داھاتوی کەرتی غاز لەھەرێمی کوردستان".
ئهوهشی وت، "دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئێمە لەرۆڵی خۆمان لەپشت پەردەوە بەردەوام دەبین بۆ ھاندانی پارتە سیاسیەکان و ھەبونی ھەماھەنگی لەنێوانیاندا. چونکە ھەبونی ئەم ھەماھەنگیە نەک تەنیا بۆ داھاتوی پەرەپێدانی کەرتی غاز لەھەرێمی کوردستان گرنگە، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکەش گرنگە."