وەزارەتی ئەوقاف: ناوتان لە هیچ کۆمپانیایەکی حەج و عومرە تۆمار مەکەن
  2021-01-13       910       

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی عومرە بۆ هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان، داواشدەکەن هیچ کەسێک ناو لەلای کۆمپانیاکانی حەج و عومرە تۆمار نەکەن.

ئاوێنه‌:  لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی حەج و عومرەی سەربە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڵاویکردەوە، “دوای وەستاندنی گەشتەکانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 2020/2/28 تاوەکو ئەمڕۆ ھیچ بڕیارێکی فەرمی لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نیە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاوڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستان”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە، “ھاوڵاتیانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەفەرمی دەست پێکردنەوەی گەشتی عومرە ڕانەگەێنێ ناوی خۆیان لای ھیچ  کۆمپانیایەکی تایبەت بەعومرەکاران تۆمار نەکەن.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکەینەوە کە ناتوانن بەبێ دەرچوونی بریاری فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێک بنێن، بەپێچەوانەوە بەپێ ی یاساو رێنمایەکان مامەڵەيان لە گەل دەكرێت.”
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×