پەروەردەی سلێمانی لەبارەی دانانی مامۆستایانەوە ڕوونكردنەوە دەدات
  2021-01-13       364       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم بەڕێوەبەرێتیەكانی سنورەكەی ئاگاداردەكاتەوە، ناتوانن بەبێ رەزامەندی ئەوان مامۆستایانی وانەبێژ ببەخشن یان دابنێن.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیدا لەنوسراوێكدا كە ئاراستەی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی هەریەك لە (رۆژئاوا، رۆژهەلات، رانیە، پشدەر، دەربەندیخان، قەرەداغ، دوكان، چەمچەماڵ، شارباژێر، شارەزور، سەیدسادق، پێنجوین)ی كردوە ، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن لەسنوری بەڕێوەبەرێتیەكانیان بكەن، كە بەبێ رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناتوانن مامۆستایانی وانەبێژ (دانەمەزراو) ببەخشن یان دابنێن.

لەنوسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هەر بەڕێوەبەرێكی ناوەندی خوێندن، بەبێ رەزامەندی وانەبێژ دوربخاتەوە یاخود دایبنێت سزادەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×