كۆمسیۆن سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا
  2021-01-13       336       
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: پابەندین بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدەن.

ئاوێنه‌: لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق، رایگەیاند: کۆمسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوامە و پابەندین بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدەین.

پێشوتر سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت و لایەنە پەیوەندارەکان لەگەڵ رێکخراوەکانی خۆجێی و نێودەوڵەتیەكانی راسپاردبوو کە یارمەتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بدەن تا بتوانێت ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدات كە كە بڕیارە لە 6 ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×