وەزیری تەندروستی: توانای پشكنین و دەستنیشانكردنی كۆرۆنای گۆڕاومان هەیە
  2021-01-13       689       

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، ئاماژە بە بونی حاڵەتێكی گوماناوی توشبون بە كۆرۆنای گۆڕاو لە دهۆك دەكات و دەشڵێت، توانای ئەنجامدانی پشكنین و دەستنیشانكردنی كۆرۆنای گۆڕاویان هەیە بەڵام لەكاتی ئێستادا سنوردارە.

ئاوێنە: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەوردی چاودێری هەمو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆڕۆنای تێدا بڵاوبوەتەوە، بەڵام هاوڵاتیانیش جموجۆڵ و گەشتەکانی هاتنوچونیان بۆ دەرەوەی وڵات ڕابگرن."

وەزیری تەندروستی پشتڕاستی كردۆتەوە كە "حاڵەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نمونەی پشکنینی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە بۆ دڵنیابونەوە."

هەروەها وتوشیەتی"لە تواناماندا هەیە پشکنین و دەسنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی کۆڕۆنا بکەین، بەڵام لەکاتی ئێستادا سنوردارە و هەوڵی فراوانکردنی ئەم پشکنینە دەدەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×