وادەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێم دیاریكرا
  2021-01-13       688       

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایكرد، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنادا بڕیاردراوە سەرەتای هەفتەی داهاتو خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێبكاتەوەو قۆناغەكانی دیكەش لە 1ی 3ی 2021 دەست بە خوێندن دەكەنەوە.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆبوەوە، وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە پرۆگرام و هەڵسەنگاندنی خۆیان پێشکەش کرد، لیژنەکە پرۆگرامی وەزارەتی پەروەردەی پەسەندکردو لە رۆژی شەممە 16-1-2021 خوێندنی پۆلی 12 دەستپێدەکاتەوە.

هەروەها جوتیار عادل وتی ، لە 2-2 لیژنەکە دیسان کۆدەبێتەوەو هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەخرێتەڕو، سەرلەنوێ بڕیاری گونجاو لەوبارەوە دەدرێت، بۆ قۆناغەکانی دیکەش لە 1-3-2021 خوێندن دەستپێدەکاتەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×