عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی لەدوای
كۆبونەوەی وەفدی حزبەكەی لەگەڵ حزبی شیوعی كوردستان، رایگەیاند، "له به‌غدا
به‌ته‌نیا نین، پێمانوایه داكۆكیكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانمان ئه‌ركی ئێمه‌و هه‌مو
حزبه‌كانه."
ئاوێنە: عەلی حسێن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبونهوەیاندا
لەگەڵ حزبی شیوعی، گفتوگۆیان له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرس كردوە، له‌وانه یه‌كڕیزی
ناوخۆ و بابه‌تی چاكسازی و ئه‌و دۆخه داراییه‌ی هه‌یه، تاوتوێ كراوه‌و لێكتێگه‌یشتنی
باش له نێوان هه‌ردو لادا هه‌بو.
عه‌لی حسێن وتیشی"پارتی بڕیاریداوه سه‌ردانی هه‌مو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی
كوردستان بكات، ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له حكومه‌ت و ئه‌وانشی ئۆپۆزسیۆنن، سه‌ردانه‌كانمان
بۆ ژماره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگه، له‌وانه یه‌كڕیزی ناوخۆ، ره‌نگه گرفت و تێبینی هه‌بێت،
به‌ڵام به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن، ره‌نگه بتوانین به‌شێكی لێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین،
جگه له‌وه‌ش بۆ بابه‌تی چاكسازی و ئه‌و دۆخه داراییه‌ی هه‌یه، گفتوگۆ ده‌كه‌ین،
تا بتوانین چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی دیاری بكه‌ین".
هەروەها ئەوەشی خستەڕو"له به‌غدا به‌ته‌نیا نین، پێمانوایه داكۆكیكردن
له ده‌ستكه‌وته‌كانمان ئه‌ركی ئێمه‌و هه‌مو حزبه‌كانه، وەفدی حكومه‌تی هه‌رێم به
سه‌ركردایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له به‌غدا بوه، هه‌مو حزب و فراكسیۆنه‌كانیش له
به‌غدا بونیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو هه‌رێم، وەفدی حكومه‌ت ته‌مسیلی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ده‌كات".
عه‌لی حسێن ئاماژه‌ی كرد، "ئه‌وڕۆ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حزبی
شیوعی كۆبونه‌وه‌مان هه‌بوه، دوێنیش له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوی ئیسلامی و سبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی
و دوسبه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان كه له‌گه‌ڵ ئێمه له حكومه‌تن، هه‌مو لایه‌كمان تێبینیمان
هه‌بوه، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌ش، كه په‌یوه‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی ئه‌زمونی
هه‌رێمی كوردستان، تێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه".
عه‌لی حسێن دوپاتی كرده‌وه"لامه‌ركه‌زی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بێگومان ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌كرێت، لامه‌ركه‌زی بۆ سلێمانی
نییه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو بۆ هه‌مو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه
سیاسییه‌ی له نێوان ئێمه و یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كراوه، لامه‌ركه‌زیه‌ت
جێبه‌جێ ده‌كرێت و لیژنه‌شی بۆ پێكهاتوه."