لە سلێمانی دو توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-01-13       402       

تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شارەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ، شەش توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون و پێنج توشبوش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، هەر ئەمڕۆ، دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شارەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 36 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×