لەماوەی شەش مانگدا بۆ یەکەمجار لەگەرمیان کۆرۆنا تۆمارنەکرا
  2021-01-13       315       

تەندروستی گەرمیان ئاشكرایكرد، لەماوەی زیاتر لە شەش مانگی رابردوداو بۆ یەكەمجار لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ حاڵەتێكی توشبون بە كۆرۆنا لەناوچەكەیان تۆمارنەكراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێكدا، ئەوەشی خستۆتەڕو"لە کۆتایی مانگی ئایار و سەرەتای حوزەیرانی ٢٠٢٠ـەوە، ھەمو رۆژێک حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنای نوێ لە سنوری گەرمیان لە میانەی پشکنینەکاندا دەرکەوتوە، بەڵام لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا، ھیچ حاڵەتێکی توشبون بەو نەخۆشیە تۆمار نەکراوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەم پێشھاتە ئەگەرچی ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ سنورەکە، بەڵام نابێت ھاوڵاتیان ساردبکاتەوە لە خۆپارێزیی، چونکە تاکە زامن بۆ بڵاونەبونەوەی کۆرۆناو ھەر ڤایرۆسێکی تر، خۆپارێزیی و خۆپاراستن و گرتنەبەری پاکوخاوێنی خودییە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×