سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر "پێشمەرگەی رۆژ" وەڵامی سەركردەیەكی پەیەدە دەداتەوە
  2021-01-13       959       

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی ئاڵدار خەلیل، ئەندامی كۆنسەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەدە) دەداتەوە كە "پێشمەرگەی رۆژ"ی بە "بەكرێگیراوی توركیا" لە قەڵەم دابو.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، وته‌بێژێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی"رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/١٢ ئاڵدار خەلیل، ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتيی PYD لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامه‌وانيدا باسی لە دانوستاندنی نێوان ئەنەکەسە و PYD کردوه‌و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژى بە بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکی لەقەڵەم دابو."

وتەبێژەكەی سەرۆكایەتی هەرێم وتوشیەتی"ناوبراو باش دەزانێت و ئاگادارە کە قارەمانانی پێشمەرگەی ڕۆژ لە سەرەتای دروستبونیانەوە تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندا بونە، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە ده‌یان شەهیدو برینداریان داوەو هیچ نیشتمانپەروەرێکی خاوەن ویژدان لەبیریان ناکات."

هەروەها توشیەتی"ئەم جۆرە لێدوان و تۆمەتانه‌ زیانگەیاندنە بە یەکڕیزی و مەرامی سەرەکی لێی تێکدانی گفتوگۆى نێوان لایەنە کوردییەکانە، ئاشکراشە هەر کات باس لە بەکرێگیراوی دەکرێت، خەڵک يه‌كسه‌ر کێی بە بیر دێتەوە. کردەوەو مێژو و ڕوداوەکان گەواهیی ئەوەن ئاخۆ کێ بەکرێگیراوی ئەم و ئەو بو."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×