هیومان رایتس ۆوچ: ئێران بێ وچان سەركوتی ناڕەزایەتییەكان دەكات
  2021-01-13       455       

رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەساڵی 2020دا دەسەڵاتدارانی ئێران چالاكییە ئاشتیخوازانەكانی سەركوتكردون و هەروەها چەندین پارێزەرو داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ و ئەوانەشی زیندانی كردون كە ناڕەزایەتییان بەرامبەر گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبەردن و سەركوتكردنەكان دەربڕیوە.

ئاوێنە: رێكخراوەكە لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا دەربارەی جیهان، سەبارەت بە ئێران ئاماژەی بەوەداوە كە لەمیانی بەرەنگاربونەوەی تەشەنەكردنی كۆرۆنادا لەو وڵاتە، دەسەڵاتداران، دەیان داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسییان بەدەركردون لە رێكارەكانی ئازادكردنی كاتی، وەك دانانی سنورێك بۆ قەرەباڵغی زیندانەكان.

هەروەها هێمای بۆ ئەوە كردوە كە دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامبون لە زیندانیكردنی داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ و ئەوانەی رەخنەیان لە رەفتارەكانی حكومەت گرتوە بەڵام هیچ هەنگاوێكیان نەناوە بۆ لێپێچینەوەی ئەوانەی پێشێلی مافەكانیان كردوە بەتایبەت هێزە ئەمنییەكان كە ئەوپەڕی هێزی كوشندەیان بەكارهێنا بۆ سەركەوتكردنی خۆپیشاندەران لە مانگی تشرینی دوەمی 2019دا.

هەروەها جێگری بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا لە هیومان رایتس ۆوچ ئاماژەی بەوەداوە كە وێڕای ئەو قەیرانە جیۆسیاسی و تەندروستی و ئابورییانەی روبەڕوی وڵاتەكە بونەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران وەك هەڕەشەی یەكەم مامەڵە لەگەڵ كۆمەڵگەی مەدەنی ناوخۆییدا دەكەن.

هەروەها لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا ئەوە خراوەتەڕو كە ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆترین سزای لە سێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەكرێت و لەساڵی 2020دا تاوەكو 19ی تشرینی دوەمی هەمان ساڵ 233 كەس لە ئێران لە سێدارەدراون كە لەنێویاندا كەسانێك هەبون لەسەر ئەو تاوانانە سزادراون كە لەتەمەنی منداڵیاندا ئەنجامیان داون.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×