پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هاوشێوەی ژنە بێلانەکە دەرکرد
  2021-01-14       981       
پۆلیسی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، هەرکەسێک ڤیدیۆی هاوشێوەی ژنە بێلانەکەی سلێمانی بڵاوبکاتەوە و "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی بەپاڵەوان بکات"، ناچار دەبن رووبەڕووی یاسا و دادگای بکەنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە "پاش ئەوەی لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ژیانی ژنێکی دەروون نەخۆش و بێلانە رزگارکرا، بەڵام لەلایەن هەندێک کەسەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەوان ژیانی ئەو ژنەیان رزگارکردووە".

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیی ئەو ژنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رووداو بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسە کرد و پۆلیس و تەندروستیی سلێمانی لەسەری هاتنە سەر خەت و ژنەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان.

بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و ژنەكە دۆزرایەوە و بە هاوكاری د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەكان‌ و ئێستا لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت".

لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا، پۆلیسی سلێمانی هۆشداریی داوە و دەڵێت "له ‌حاڵه‌تی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر كارێكی‌ له‌و جۆره‌ و خۆبه‌پاڵه‌وانكردن له ‌تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ناچارده‌بین ئه‌و كه‌سانه‌ رووبه‌ڕووی‌ یاسا و دادگا بكه‌ینه‌وه‌".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×