2021-01-14   502     
دیاری ره‌فیق، قایمقامی قه‌زای سه‌یدسادق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزی ئەمنی کەتەقەیان کردووە بەسەر خۆپیشاندەرانی سەیدسادقدا فەرمانی مەرجەعی خۆیان جێبەجێکردووە کە بەشێکیان مەرجەعیان وەزارەتی ناوخۆیە بەشەکەی تریشیان دەزگای ئاسایشە.
ئاوێنە: دیاری رەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا باس لە هەڵوێستی خۆی دەکات لەسەر تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەری لەلایەن کەسوکاری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی مانگی رابردووی قەزای سەید سادق.
دیاری رەفیق وتی: "له‌ڕووی یاساییه‌وه ته‌واوه ئێمه وه‌ك قایمقام سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منین و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیدارین به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه‌بوو به‌داخه‌وه ئێمه لێره‌وه جارێكی دیكه سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و قوربانیانه و بۆ كه‌سوكاریان داده‌نه‌وێنین، من بۆ خۆم هیچ گرفتێكم نییه وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری ئه‌گه‌ر سكاڵایان تۆمار كردبێت به‌مافی خۆیان ده‌زانم به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌جێگه‌ی نیگه‌رانی و تێبینیه بۆ ئێمه، من ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ئه‌و دوو هاوڵاتییه له‌سه‌یدسادق به‌داخه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌و شاره‌دا نه‌بووم، وه كه‌سوكاری هه‌ردوو قوربانیه‌كه‌ش زانیاریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه من بۆخۆم له‌وێ نه‌بووم ، له 7ی مانگ كاتێك كه باره‌گای حیزبی و داموده‌زگای ئیداری و ماڵه‌كه‌ی خۆشم سوتا، من ئه‌و ڕۆژه شاره‌كه‌م به‌جێهێشت، هه‌موو که‌سێك و ڕاگه‌یاندنه‌كانیش ئاگاداری ئه‌وه‌ن، بۆ ڕۆژی 8/12 ئه‌و "دوو گه‌نجه جوانه شه‌هیدكران " به‌ڕاستی بۆ ئێمه‌ش جێگه‌ی تێبینیه و پێمان سه‌یر بوو كه له‌كاتێكدا داموده‌زگای ئیداری و حیزبی هه‌مووی سوتێنرابوو، نه‌مانزانی هۆكار چی بوو له‌وه‌ی كه ته‌قه به‌ڕووی خۆپیشانده‌راندا كرا".
قایمقامی سەید سادق ئەوەشی وت: "من له‌ڕووی یاساییه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریم به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه بۆ ئێمه هیچ یه‌كێك له‌سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌ی ئه‌منیمان نه‌بوو بۆیه "ئیعازدان " به‌هێزی ئه‌منی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن منه‌وه نه‌بووه".
هەروەها دەڵێت: "من له 7ی مانگ له‌سه‌یدسادق بووم، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌كرا به‌سه‌ر ڕووی خۆپیشانده‌ران نه‌ك به‌ڕووی خۆپیشانده‌ردا به‌ڵام ئه‌م گه‌نجانه له 8 ی مانگدا "شه‌هید بوون " ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ئه‌مان "شه‌هیدده‌بن" من له‌وێ نه‌بووم وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری په‌یامه‌كه‌م داوه به‌پارێزگاری سلێمانی و مه‌رجه‌عی خۆم، دادگا و هێزی ئه‌منیم ڕاسپاردووه كه ڕۆژی دووه‌م له‌ناو سه‌یدسادق دا نه‌بووم بۆیە هیچ فه‌رمانێك له‌لایه‌ن ئێمه‌وە ده‌رنه‌چووه بۆ ته‌قه‌كردن له‌خه‌ڵكی "ڕه‌شوڕووت " و برسی ئه‌و شاره وه پێشمان وتوون ئێمه به‌رپرس نیین له‌ڕشتنی خوێنی خه‌ڵك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه به‌شه‌وه‌كه‌ی پێش كوژران و شه‌هیدبوونی ئه‌و كوڕانه ڕامانگه‌یاند ماڵه‌كه‌ی ئێمه سوتا بابه‌س بێت، باكوڕی خه‌ڵكی "شه‌هید نه‌كرێت " و خوێنی گه‌شی مناڵێكی ئه‌و شاره نه‌ڕێژرێت بۆیه داوامان كرد له هێزی ئه‌منی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قه به‌ڕووی خۆپیشانده‌راندا نه‌كه‌ن، به‌داخه‌وه بۆ ڕۆژی دواتر ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌مان هه‌بوو كه ئه‌و دوو كوڕه گه‌نجه له‌و شاره "شه‌هیدكران".
قایمقامی قەزای سەید سادق دەشڵێت: "من كه له‌وێ نه‌بووم ئاگاداری مه‌رجه‌عی خۆمم كردووه كه له‌وێ نیم و حكومه‌تیش ئاگاداربوو كه له‌وێ نه‌بووم، دووه‌م ئه‌وه ئیشی دادگایه كه یه‌كلایی بكاته‌وه ئایا كێ فه‌رمانی به‌ته‌قه‌كردن كردووه، له‌به‌رئه‌وه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕۆژی دووه‌م و سێیه‌م ده‌ستگیركران بۆ دادگا سه‌لمێنراوه هێزه ئه‌منیه‌كانیش ئێستا ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه‌به‌شێك له خۆپیشانده‌رانیش چه‌كیان پێ بوو، یه‌ك دوو گه‌نجیان چه‌ك و ده‌مانچه‌یان پێ بووه من ناڵێم ئه‌وانه‌ن به‌ڵام مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تائێستا دیاری نه‌كراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزێكی ئه‌منی زۆر له‌وێ بووه له‌ئاسایش و پۆلیس و به‌رگری فریاكه‌وتن من نازانم كێ ته‌قه‌ی كردووه".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هیچ جێگرێک لەشوێنی تۆ نەبووە کەوەک خۆت دەڵێی رۆژی رووداوەکان لەقەزاکە نەبویت؟ لەوەڵامدا دیاری رەفیق وتی: "نه‌خێر قایمقام هیچ یاریده‌رێك یان هیچ جێگرێكم نییه كه‌كاره‌كانم بۆ به‌ڕێ بكات من ته‌نانه‌ت بۆ ڕۆژی دووه‌م هیچ ته‌له‌فونێكیشم نه‌كردووه له‌گه‌ڵ هێزی ئه‌منی، هێزی ئه‌منی فه‌رمانی سه‌روو خۆیان و مه‌رجه‌عی خۆیان جێبه‌جێ كردووه كه‌به‌شێكیان وه‌زاره‌تی ناوخۆن و به‌شێكیان ده‌زگای ئاسایشه مه‌رجه‌عیان، (به‌رگری فریاكه‌وتن و پۆلیسی چالاكی مه‌ده‌نی مه‌رجه‌عیان وه‌زاره‌تی ناوخۆیه ئه‌مه به‌و واتایه‌ی كه ئه‌وان فه‌رمانی سه‌روخۆیان جێبه‌جێ كردووه واته هیچ فه‌رمانێكی ئێمه وه‌كو قائیمقام وسه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری ئه‌و ڕۆژه جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی یه‌كه‌م هیچ هێزێكی ئه‌منی فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی پێ نه‌بوو ته‌قه نه‌كراو كه‌سیش "شه‌هیدنه‌كرا "، ڕۆژی دووه‌م كه ئێمه له‌وێ نه‌بووین ئه‌و حاڵه‌ته ڕوویداوه، بۆیه له‌ڕووی یاساییه‌وه هیچ لێپرسراویه‌تیه‌ك لای ئێمه نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه مه‌رجه‌عی خۆمان كه پارێزگای سلێمانی و وه‌زاره‌تی ناوخۆیه و دادگایه، ئاگادارمان كردوون ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ئه‌و حاڵه‌ته ڕوویداوه ئێمه له‌ئه‌ركدا نه‌بووین له‌به‌ر ئه‌وه من ماڵه‌كه‌م سوتێنرا، قائیمقامیه‌ت سوتێنرا وازم هێنا واته من شاره‌كه‌م جێهێشت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كوڕی خه‌ڵكی شه‌هید نه‌كرێت و خوێنی نه‌ڕژێنرێت. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش بوایه ڕۆژی یه‌كه‌م ئه‌و هه‌موو زیانه له قه‌زای سه‌ید سادق و له داموده‌زگای حیزبی و ئیداری و ماڵه‌كه‌ی منیش كه‌وت، ئه‌گه‌ر ئامانجمان خه‌ڵك كوشتن بووایه، به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه ده‌كرا بۆیه پێمان سه‌یربوو له‌ڕۆژی دووه‌مدا ئه‌و حاڵه‌ته ڕوویداوه".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا کەس دەستگیرکراوە لەسەر تەقەکردن لەخۆپیشاندەرانی سەیدسادق؟ لەوەڵامدا قائیمقامی قەزاکە وتی " نه‌خێر كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه له‌ته‌قه‌كردن به‌ڕووی خۆپیشانده‌راندا چونكه تائێستا دیاری نه‌كراوه كێیە، ئه‌و ماڵانه كه‌به‌داخه‌وه ئه‌و كوڕانه‌یان "شه‌هیدكراون " دوێنێ سكاڵایان تۆمار كردووه".
هەروەها دیاری ڕەفیق ئاماژەی بەوەشکرد "له‌حه‌ڤده‌ی شوباتیش خه‌ڵك "شه‌هیدكرا" له 2014ش له‌و شاره خه‌ڵك "شه‌هیدكرا " واته دیاریكراو نییه له‌ناو 300-400 كه‌س ته‌قه بكرێت، نازانرێت كێ ته‌قه‌ی كردووه، بۆیه دیاری نه‌كرێت به‌بۆچوونی من قورس ده‌بێت به‌ڵام ده‌كرێت له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه فه‌رمانی ته‌قه كردنی داوه، یاسا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك دیاری بكرێت كه ئه‌و فیشه‌كی ئاراسته‌ی یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌ران كردبێت، باوه‌ڕم وایه تۆزێك دۆزینه‌وه‌ی قورس بێت وه له‌ملاولاشه‌وه ته‌قه کراوه هه‌ر هێزی ئه‌منی نه‌بووه خه‌ڵك و جێگه‌ی دیكه‌ش كردوویانه، به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه ئێمه كردومانه بۆ نموونه هێزی ئه‌منی ئاگاداری‌یان كردووین ته‌قه‌یه‌كی زۆر به‌ڕووی هێزی ئه‌منیشدا كراوه".
ئەو خەڵک و جێگەیەی تر کە خۆت دەڵێی تەقەیان کردووە کێن؟ لەوەڵامدا دیاری رەفیق وتی: "من ناڵێم خۆپیشانده‌ر بووه ڕه‌نگه ده‌ستێك هه‌بێت له‌ناو شاردا مه‌به‌ستی بووبێت له‌جێگه‌یه‌كی تره‌وه ئه‌و ئیشه‌ی كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌خوێنی خه‌ڵك بڕژێت و دۆخی ئارامیی شاره‌كه تێكبچێت كه‌من ناڵێم خۆپیشانده‌ران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، دیارینه‌كراوه ئه‌و ده‌سته كێیه نازانم ڕه‌نگه خه‌ڵكی دیكه هه‌بێت".
لەبەشێکی تری قسەکانیدا سەبارەت بەچارەنووسی سکاڵای قوربانیەکان، دیاری ڕەفیق دەڵێت: "چاره‌نوسی ئه‌و قوربانیانه دادگا بڕیارده‌دات دادگا بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی فراوانه، ده‌بێت هه‌موو بواره ڵێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی له‌ڕوودان و شوێنی شه‌هید بوون و ئه‌و هێزه‌ی كه‌پارێزگاری كردووه له‌و شوێنه‌ی كه‌ته‌قه‌یان به‌ڕووی خۆپیشانده‌رداكردووه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و چڕ بكرێت، ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی خۆی بكات كه به‌بۆچوونی من قورس ده‌بێت به‌ڵام هه‌موو شتێك ئه‌نجامی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كاری تێدابكرێت، ئه‌ركی دادگایه و له تایبه‌تمه‌ندی دادگایه كه له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك بكات له‌سه‌ر سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری و هێزی ئه‌منی".
قایمقامی قەزای سەید سادق قسەکانی خۆی دووپاتکردەوە و وتی: "من سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری ئاماده‌م بڕۆمه به‌رده‌می دادگا، ئه‌گه‌ر بۆ دادگا سه‌لمێنرا له‌وه‌ی كه من له‌و ڕۆژه له‌و شاره‌دا بووم و فه‌رمانی ته‌قه‌م كردووه، ئاماده‌م و قبوڵمه دادگا و یاسا هه‌رشتێك به‌سه‌ر مندا بسه‌پێنێت به‌ڵام وه‌كو باسم كرد ئێمه ئه‌و ڕۆژه له‌وێ نه‌بووین ، وه ئاماده‌ی هه‌ر ڕێكارێكی یاسایی-شین دژی ئێمه و دژی هه‌ر هێزێکی ئه‌منی بگیرێته به‌ر له‌لایه‌ن دادگاوه پێمان وایه كه‌دادگا سه‌روه‌ره هیچ كه‌سێكیش بۆی نییه دەستوەربداتە ئیشی دادگا".
دیاری ڕەفیق ئەوە زیاتر وتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی من پرسم به مه‌رجه‌عی خۆم كردووه كه من ماڵه‌كه‌م سوتاوه بۆ ئه‌وه‌ی كوڕی خه‌ڵكی نه‌كوژرێت شاره‌كه‌م به‌جێهیشتووه له‌به‌رئه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ڕوویدا لێكدانه‌ویه‌كی هه‌ڵه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كرا كه ئێمه چۆن كرابووین به ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی كه‌بێنه سه‌ر ماڵه‌كه‌مان بۆیه هه‌ر زوو له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاومان كردووه كه‌ئێمه به‌رپرس نین پێش كوشتنی ئه‌و كوڕانه ئامادەین ماڵ و حاڵمان بسوتێت به‌ڵام كوڕی خه‌ڵك په‌نجه‌ی خوێنی لێ نه‌یه‌ت".
قایمقامی سەید سادق روونیکردەوە: "من ڕۆژی یه‌كه‌م ماڵه‌كه‌م سوتێنرا 7ی مانگ بوو، ئه‌و كوڕانه 8ی مانگ شه‌هید كران، واته ڕۆژی دووه‌م ماڵه‌كه‌ی من سوتا بوو. ڕۆژی یه‌كه‌م كه ماڵی ئێمه و قائیمقامیه‌ت ده‌سوتێت په‌نجه‌ی هیچ كه‌س خوێنی لێ نه‌هاتووه، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه هی ڕۆژی یه‌كه‌مه و ته‌قه‌ش نه‌كراوه ته‌نها ده‌مانچه‌كه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هێزی ئه‌منی بۆئه‌وه‌ی مناڵه‌كانم له‌ناو ماڵدا بێنه ده‌ره‌وه".
قایمقامی سەید سادق زیاتر وتی: "به‌به‌ڵگه هیچ كه‌سێك ناتوانێت بیسه‌لمێنێت ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ئه‌و كوڕانه "شه‌هیدبوون" من له‌سه‌یدسادق بووم. ئه‌وه‌ی كه‌گرته‌ی ڤیدیۆیی یان وێنه بێت با بڕواته به‌رده‌م دادگا ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتی 8ی مانگ بێت، دانده‌نێم به‌وه‌ی كه منم، به‌ڵام ئه‌وه هی 7ی مانگه، 7ی مانگیش ئه‌و كوڕانه له‌من ساغ و سه‌لیم تر بوون".
بەڵام گرتەی ڤیدۆیی بڵاوکرایەوە دەوترێت تەقە دەکەیت؟ لەوەڵامدا دیاری رەفیق قایمقامی قەزای سەیدسادق دەڵێت: "نه‌خێر من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌م به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكدا نه‌كردووه ته‌نها ده‌مانچه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مناڵه‌كانم بێنه ده‌ره‌وه ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی به‌شێكیان ده‌ستكاری كراون به‌شێك له‌نامه‌ی ئێمه ده‌ستكاری كراوه فۆتۆشۆپ كراوه و هیچی وا نییه، وه ئێمه له‌كاتی خۆیدا وه‌ڵاممان ده‌بێت و له ڕاگه‌یاندنیشدا باسی ده‌كه‌ین كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئێمه‌وه نییه".
دیاری رەفیق باسی لەوەشکرد کە چەندین جار داوای دەستەلەکارکێشانەوەی کردووە بەڵام حکومەت قبوڵی ناکات لەو ڕوەوە دەڵێت: "من له ساڵی 2014 قایمقامم، له 2018 حه‌وت جار داوای وازهێنانم له پۆسته‌كه‌م كردووه داومه به پارێزگای سلێمانی و مه‌رجه‌عی خۆم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه بمبه‌خشن له پۆسته‌كه‌م له 2018 هه‌تا 2020 حه‌وت جار داوام كردووه، بۆ ئێستا داوا ناكه‌م دیاره شتێكی تێدایه بابه‌ته‌كه خۆشی مێز و كورسی نییه ته‌نها ئامانجمانه كه دۆخی شاره‌كه بگه‌ڕێته‌وه دۆخێكی ئاسایی خۆی. ئێمه حكومه‌تیشمان ئاگادار كردۆته‌وه كه‌سێكی تر دیاری بكات بۆ قایمقام، ناكرێت بۆشایی یاسایی دروست بێت رۆژانه موراجعێكی زۆر هه‌یه ئیشی و كاری هه‌یه، ئێستاش حكومه‌ت خه‌ڵك دانامه‌زرێنێت قائیمقام دانامه‌زرێنێت، وه ئێمه ڕامانسپاردوون كه‌سێك دیاری بكرێت بۆ جێگه‌كه‌مان وه لایه‌نی به‌رپرس كه‌پارێزگای سلێمانی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆشمان ئاگاداركردووه كه‌ته‌نها مه‌به‌ستمانه ئیشی هاوڵاتیان نه‌وه‌ستێت ده‌نا ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وه‌نده دڵمان خۆش بێت به‌و كورسی و مێزه كه‌جێی نه‌هێڵین".
هەروەها وتیشی: "ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه سه‌د له‌سه‌د ده‌ستم له‌كارده‌كێشایه‌وه. ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه "شه‌هیدبوون " هه‌ردووكیان كه‌سوكارو خزمی خۆمن، له نه‌خۆشخانه‌ش له‌گه‌ڵیاندا بووم په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه سه‌ره‌خۆشیم لێكردوون ئاماده‌یی هه‌موو شتێكم بۆ ده‌ربڕیون نه‌ك هه‌ر بۆ "شه‌هیدبوونیان " بۆ حاڵه‌تی سوتاندنی یه‌ك بینای حكومه‌ت من ئاماده‌یم نه‌بووه له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌م بمێنم، من كاتێك ئه‌مه ڕووینه‌داوه من داوای وازهێنانم كردووه، جا ئێستاش كه ئه‌و حاڵه‌تانه ڕوویداوه و جه‌رگی دایكی ئه‌و دوو كوڕه سوتابێت هه‌زار پۆست ده‌كه‌م به‌قوربانی یه‌ك دڵۆپ له‌خوێنی ئه‌وان بۆیه مانه‌وه‌ی من ته‌نها له‌سه‌ر فه‌رمانی حكومه‌ته تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك دیاری ده‌كرێت، ئه‌و كاته من له گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا، هه‌موو شته‌كان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه وازیش ده‌هێنیین و هه‌موو پۆست و داموده‌زگای ئیداری وحیزبیش ده‌كه‌ین به‌قوربانی نینۆكی مناڵێكی ئه‌و شاره".