عێراق؛ حەوت توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا كە چواریان لە هەرێمی كوردستان بون
  2021-01-14       512       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا، حەوت توشبوی كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات گیانیان لەدەستداوە كە چواریان لە هەرێمی كوردستان بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 38 هەزار و 596 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان 770 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 784 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە چواریان لە هەرێمی كوردستان بون بەشێوەیەك دو حاڵەتی گیان لەدەستدان لە سلێمانی و دوانیشیان لە دهۆك تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 606 هەزار و 186 كەس و لەوانە 12 هەزارو 922 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 564 هەزارو 359 كەسیان چاكبونەتەوەو 28 هەزارو 905 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 125 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×