عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی رابردو خەرج دەكات
  2021-01-14       500       


پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنیداوە هەفتەی داهاتو نیوەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی رابردو، خەرج بكرێت.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی موسەننا ئەمین، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی هیوای كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی دو ڕۆژ بەرلە ئێستا لەکۆبونەوەی هاوپەیمانی هیوا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، موسەننا ئەمین داوای کرد کە سەرۆک کۆمار ڕۆڵی هەبێت لە پرسی مافی جوتیاراندا، ئەمڕۆ بەحزوری سەرۆک کۆمارو وەزیری بازرگانی عێراق و موسەننا ئەمین و غالب محەمەد، نوێنەرانی هاوپەیمانییەکە، وەزیری بازرگانی بەڵێنی خەرجكردنی پارەكەی داوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزیری بازرگانی بەڵێنیداوە لەهەفتەی داهاتودا نیوەی مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014و 2015و 2016 بدرێت و نیوەکەیتریش بەزوترین کات چارەسەر بکرێت.

زۆرترین بینراو
پەناخوازێكی كورد لەبەریتانیا تۆمەتباردەكرێت بەكوشتنی ژنێك و پارچەپارچەكردنی
سەرۆکی عەشیرەتی غەوارە: پێنج چەکداری دەمامکدار ویستیان بمكوژن
عەلی کەریمی: سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا هاتوە لەگەڵ بارزانی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان لەناوببەن
ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی روداوی تێكشكانی كۆپتەرە سەربازییەكەی توركیا بەرزبوەوە
سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم "دانپێدانانەكان"ی سزادراوانی بادینان رەتدەكەنەوە
ئاسایشی هەرێم وتەی پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی سزادراوی بادینان بڵاودەكاتەوە
مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر كه‌یسى غالب محه‌مه‌دو ده‌ستێوه‌ردانى به‌رپرسان هاته‌ده‌نگ
هاتوچۆی هه‌رێم بڕیارێكی بۆ ئۆتۆمبێله‌ مۆدێل نزمه‌كان ده‌ركرد
فراكسیۆنی گۆڕان لەبارەی ڤیدیۆی "دانپێدانان"ی سزادراوانی بادینان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
کەشناسی هه‌رێم: باران بە لێزمە دەبارێت، لە هەندێک شوێن ئەگەری تەرزەبارین هەیە
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×