بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیانە كە پێشبینی دەكرێت لەماوەی داهاتودا رو لە هەرێم بكەن وا دەكات كە مەترسی وشكەكاڵی بڕەوێتەوە، دەشڵێت: ئەمساڵ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی په‌ڵه‌ی داوە، به‌ڵام له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك هێشتا پەڵەی نەداوە.
ئاوێنە: فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێم، بە بەشی كوردی دەنگی ئەمریكای راگەیاند، بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان كەوتبوە ژێر بەرزە پاڵەستۆیەك، بۆیە لەماوەی 24 رۆژی رابردودا باران نەباریوە كە دوایین باران بارین لە 22ی 12ی ساڵی رابردودا بوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزه پاڵاپه‌ستۆیه بۆته ڕێگرێك له هاتنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆكان به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شی هه‌ره‌زۆری بارانه‌كه‌ی ساڵانه كه ده‌بارێت له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ربونیه‌تی به نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ئەوەشی خستۆتەڕو"به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه هه‌ن ده‌توانین بڵێن لەدوێنێ پێنجشه‌ممه‌وه هه‌رێمی كوردستان دوباره کەوتۆتە ژێر كاریگه‌ی نزمه پاڵاپه‌ستۆكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌مەش سه‌ره‌تایه‌كی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوباره نزمه پاڵه‌په‌ستۆكان ڕو له ناوچه‌كە بكه‌نه‌وه."
سەبارەت بە ئەگەری وشكەساڵی وتی"ڕاسته بارانبارین دواكه‌وتوه به‌ڵام ئه‌و ڕێژه بارانانه‌ی كه باریون ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه هه‌ن له‌داهاتودا به‌تایبه‌ت له‌و پانزه ڕۆژه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه سێ شه‌پۆلی باران بارین پێشبینی ده‌كرێت ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه كه ئه‌مانه واده‌كه‌ن ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی وشكه‌ساڵیش كه باس ده‌كرێت لاواز بێت و بڕه‌وێته‌وە."
هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "له‌سنوری پارێزگای سلێمانی په‌ڵه‌ی داوە به‌ڵام له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك نه‌خێر په‌ڵه‌ی نه‌داوه. "
بەقسەی فازڵ ئیبراهیم "په‌ڵه‌دان زیاتر مه‌به‌ست تێیدا ئه‌وه‌یه نزیكه‌ی 30 سم ئاو بچێته ژێر خاك بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌وه‌رزی داچاندن سودی لێ ببینرێت، ئه‌م 30 سانتیمه‌تره‌ش كه ئاو ده‌چێته خواره‌وه پێویستی به‌لایه‌نی كه‌م به 30-40 میلیمه‌تر باران ده‌بێت."