عێراق داوای لابردنی قەدەغەی سەر حەشدی شەعبی لە تویتەر و فەیسبوك دەكات
  2021-01-15       459       

كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بەنوسراوی رەسمی داوا لە هەردو كۆمپانیای فەیسبوك و تویتەر دەكات بەو بڕیارەیاندا بچنەوە كە تایبەتە بە راگرتن و قەدەغەی بڵاوكردنەوەی ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە حەشدی شەعبییەوە هەیە لە هەردو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە.

ئاوێنە: كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق لەدو نوسراوی جیادا كە ئاڕاستەی هەردو كۆمپانیای فەیسبوك و تویتەری كردون بەڵام هەمان ناوەڕۆكیان هەیە، وتویەتی: چەندین سكاڵامان بەدەست گەیشتون دەربارەی ئەو لاپەڕە و هەژمارانەی كە بەهۆی بڵاوكردنەوەی بابەتی پەیوەست بە حەشدی شەعبییەوە، داخراون یاخود راگیراون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دەستەی حەشدی شەعبی دامەزراوەیەكی حكومیی عێراقییە، بۆیە داواتان لێدەكەین بەو بابەتەدا بچنەوە چونكە زیانی بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەتی عێراق و رێزگرتن لە ئازادی رادەربڕین هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×