2021-01-15   538     
ئەندامێكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پهرلهمانی كوردستان گومان دهخاته سهر ڕاپۆرتهكهی کۆمپانیای دیلۆیتو دهڵێت، نیوهی داهاتی نهوتی ههرێم بۆ كۆمپانیاكانه.
ئاوێنه: لەچوارچێوەی پرۆژەی وردبینیی لهكەرتی نەوتو گاز لەهەرێمی كوردستان، کۆمپانیای دیلۆیت زانیارییەکانی بەرهەمهێنانو هەناردەکردنو بەکاربردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لەسەرەتای ساڵی 2020وە تـاوەکو مانگی 9ی 2020ی بڵاوکردەوە.
لهبارهی ڕاپۆرتهكهوه کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان دهڵێت، "ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت جێگەی گومانن، چونکە دیلۆیت تەنها وردبینی لەژمارە دەکات نەک لەداتای ڕاستەقینە؛ واتا هەرچەندە دیلۆییت یەکێکە لەچوار کۆمپانیا گەورەکەی دنیا لەبواری وردبینی، بەڵام ئەکسێسی -داتای تایبهت بهخۆی نییه- ڕاستەوخۆیی نییە لەمەجالی نەوتو کێڵگەکان- دیلۆیت تەنها لەگەڵ ئەوژمارانە مامەڵە دەکات کە لەحکومەت وەری دەگرێت."
بهبۆچونی ئهو پهرلهمانتاره، "مادام تاکە سەرچاوەی بەدەستهێنانی زانیاری دیلۆیتە؛ با هەڵوەستەیەک بکەین. هەمدیس لەکۆی زیاتر لە (٣) ملیار دۆلار لەداهاتی نەوت، نزیکەی (١.٥) ملیارو نیوێک چووەتە گیرفانی کۆمپانیاکان!! واتا بەهای کۆست ڕیکەڤەری بەهەمان ئەندازەی ساڵانی پێشووە کە ئەمە کارەساتە!".
کاروان گەزنەیی رایگهیاندووه، "کاتێک ئێمە باس لەپێداچوونەوە لەگرێبەستەکان و ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان دەکەین، ڕێک مەبەستمان لەو بەهەدەردانە زۆرەیە."