2021-01-15   494     
دۆناڵد تره‌مپ، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، جیهان به‌بێ تره‌مپ خۆشتر ده‌بێت، به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیتەرزیش، لەدوارۆژەکانی دەسەڵاتیدا، دۆناڵد ترەمپ سزای نوێی بەسەر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئاوێنه: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌نوێترین تویتیدا ده‌ڵێت، ئه‌و زیانه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه، له‌دیدی توندڕه‌وانی ئه‌و ئیداره‌یه‌وه هێشتا كه‌مه، به‌ڵام "جیهان به‌بێ تره‌مپ خۆشتر ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "درۆ دوژمنكارییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران، جێگای شه‌رمه‌زارین و ئاماژه‌یه‌كن بۆ بێئاگایی ته‌واوی ئه‌و ئیداره‌یه له‌ئاشتی".
ئه‌و وتانه‌ی زه‌ریف له‌كاتێكدایه كه ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەدوارۆژەکانی دەسەڵاتیدا، دۆناڵد ترەمپ سزای نوێی بەسەر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئاژانسه‌كه ڕایگه‌یاندووه، سزاكان بەسەر هەردو کەرتی کانزاکان‌و چەکە کلاسیکییەکانی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنرێت بەئامانجی ناچارکردنی ئەو وڵاتە بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی.
هاوکات لەچەند هەفتەی پێشودا ئیدارەی ترمپ هەوڵەکانی چڕترکردۆتەوە لە پێناو فشارخستنە سەر ئێران.
پێشتریش مایک پۆمپیۆـ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆمەڵێک بەڵگەی لەسەر هەبونی پەیوەندی لەنێوان ئێران‌و رێکخراوی ئه‌لقاعیدە خستەڕو.