گه‌شتكردنی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم بۆ چەند وڵاتێک قەدەغە ده‌كرێت
  2021-01-15       659       

به‌مه‌به‌ستی‌ بەرگرتن لەبڵاوبونەوەی‌ ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌كه‌ی‌ کۆرۆنا، وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان گەشتکردنی‌ هاوڵاتیانی‌ بۆ چەند وڵاتێک قەدەغەکرد، هاوكات هاتوچۆی گەشتیارانی‌ لەدەروازە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران‌و باشماخ‌و پەروێزخان ئاسایی کردەوە.  

ئاوێنه‌: لەراگەیه‌ندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لەکاتژمێر 12:00 شه‌وی رۆژی 15-1-2021، هاتوچۆ لەگەڵ 21 وڵات قەدەغە ده‌كرێت، لەنێوانیاندا بەریتانیا، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئوسترالیا، هۆڵەنداو ژاپۆن. 

بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هاتوچۆی گەشتیاران لەدەروازە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران‌و باشماخ‌و پەروێزخانەوە ئاسایی دەکرێتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×