شەپۆلێكی سەختی سەرما رو لە هەرێمی كوردستان دەكات
  2021-01-16       1673       

دەستەی كەشناسی عێراق ئاشكرایكرد، لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوەوە شەپۆلێكی سەختی سەرما كە "سەختترین شەپۆل دەبێت" هەرێمی كوردستان و بەشێكی زۆری ناوچەكانی عێراق دەگرێتەوە.

ئاوێنە: مەحمود عەبدوللـەتیف، بەڕێوەبەری ژینگە لە دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشبینی دەكەین بارینی بەفرو باران لە باكوری وڵات لە رۆژانی یەكشەممەو دوشەممەو سێشەممە بەردەوام بێت و پاشان شەپۆلێكی سەختی سەرمای بەدوادادێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، پاش ئەوەش شەپۆلێكی سەختی سەرما كە سەختترین شەپۆلی سەرمای ئەم وەرزە دەبێت تاوەكو ئێستا، لە رۆژی چوارشەممەوە بەشێكی زۆری ناوچەكانی عێراق دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی باكوری عێراق بە چەند پلەیەك بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن و لە هەندێك ناوچەی ناوەڕاستیش هەندێك پلە لە خوار سفرەوە دەبن و لە ناوچەكانی باشوری عێراق لە پلەی سفری سەدی نزیك دەبنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×