جەعفەر ئێمینكی: كۆبونەوەو دیدارەكانمان لە بەغدا بەرهەمدار بون
  2021-01-16       455       

جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی وەفدی پارتی كە بۆ دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە بەغدان، رایگەیاند، كۆبونەوە و دیدارەكانیان بەرهەمدار بون و لەو سەردانەدا گەیشتونەتە لێكتێگەییشتن و بڕوای هاوبەشی سیاسی سەبارەت بە كۆی گشتیی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێداویستییەكانی چاكسازیی بنەڕەتی.

ئاوێنە: جەعفەری ئێمینكی، كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتییە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"لەمیانی دیدار و چاوپێكەوتنەكانمان لەم هەفتەیەدا وەكو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ زۆربەی لایەنە سیاسییە عیراقییەكان لە بەغدا گەیشتینە لێكتێگەیشتن و بڕوایەكی هاوبەشی سیاسی سەبارەت بە كۆی گشتیی پرۆسەی سیاسی و بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێداویستییەكانی چاكسازیی ریشەیی".

وتوشیەتی"هەروەها باسمان لەو پەیوەندییەكانی نێوان هەردو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ كرد، كە بەردەوام كۆسپ و تەگەرەی دێتە پێش و پێویستیی پەلەكردن لە چارەسەركردنی ئەو كۆسپ و تەگەرانە لەسەر بنەمای هاوبەشیی نیشتیمانی و پێداویستییەكانی سازان و پشتبەستن بە دەستوری هەمیشەیی".





زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×