کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ خانەقین 25 پله‌‌و حاجی ئۆمه‌ران -2 پله ژێر سفرە
  2021-01-16       341       

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم دەڵێت ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لەخانەقین تۆمار کراوە کە ٢٥ پلە بوە، نزمترین پلەش  له (حاجی ئۆمه‌ران) تۆماركراوه كه‌ -2 پله ژێر سفر‌ بوه‌.

 

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ  شه‌ممه 16ی كانونی دووه‌‌‌می 2021 له‌خشته‌یه‌كدا  بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم  بەرزترین‌و نزمترین پلەکانی گەرمای به‌مشێوه‌ دیاریکرد:

به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌خانه‌قین تۆماركراوه‌ كه 25 پله‌ بوه‌ دوای ئه‌ویش (كه‌لار) دێت كه 22 پله‌ بوە.
نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراویش له‌حاجی ئۆمه‌ران تۆماركراوه كه‌ -2 پله ژێر سفر‌ بووه‌‌ دوای ئه‌ویش (شه‌مامك، بارزان، مێرگه‌سۆر، مانگیش، ماوه‌ت دێن كه‌ 2 پله‌ی گه‌رمی‌ تیایاندا تۆماركراوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×