پۆلیسی سلێمانی: دو تۆمەتبار کە شەوان تەقەیان دەکرد دەستگیرکران
  2021-01-16       435       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "دو تۆمەتبارمان دەستگیر کردوە كە لەچەند شوێنێكی شاری سلێمانی تەقەیان كردبو".

 

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "پاش ئەوەی دو تۆمەتبار چەند جارێك و لەچەند شوێنێكی جیاوازدا تەقەیان دەكردو بوبونە هۆی بێزاركردنی خەڵك و دروستبونی ترس و دڵەڕاوكێ، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەو دو تۆمەتبارە ئەنجامدا".


راشیگەیاند "پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری ئێشكگر، دوێنێ ٢٠٢١/١/١٥، ھەردو تۆمەتبارەكە دەستگیر كران‌و لەئێستادا ھەردو تۆمەتبار (ت، ع، م لەدایكبووی ٢٠٠٣) و (ب، ن، ج لەدایكبووی ٢٠٠١) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×